Mobile menu

حكومەتی نەمسا هاوکاری دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەکات

KHEWAT 7.5.2018

بەمەبەستی بەهێزکردنی لایەنی لۆجیستیکی دەزگا حکوومەتی نەمسا هاوکاری دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەکات و خێوەتێکی گەورەی پێشکەش بە دەزگا دەکات.

 

لە بەردەوامی پتەوکردنی پەیوەندی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا. هەرێمی ترۆی لە حکومەتی نەمسا هاوکارییەکی لۆجیستیکی بە دابینکردنی خێوەتێکی مۆدێڕن (Airdom) پێشکەش بە دەزگای خێرخوازیی بارزانی کردووە کە ئێستا دەزگا ئامادەکاری بۆ هەڵدانی ئەم خێوەتە دەکات.

 

جێگای ئاماژەیە ئەم خێوەتە چەند مانگێک پێش ئێستا لە رێگای وشکانییەوە گەیشتووەتە هەرێمی کوردستان و لە ئێستادا دەزگای خێرخوازیی بارزانی سەرقاڵی ئامادەکردنی زەوییە بۆ هەڵدانی ئەم خێوەتە کە ٥٦ مەتر درێژە و ٣٦ مەتر پان و ١٢ مەتر بەرزە.

 

ئەم جۆرە پێداویستییانە لە کاروبارە مرۆییەکان گرنگی تایبەتیان هەیە و بە تەواو کردنی ئەم پرۆژەیەش دەزگا دەتوانێت بە شێوەیەکی باشتر لە باری لە ناکاودا رووبەڕووی قەیرانەکان ببێتەوە.