Mobile menu

بانگه‌وازێكی به‌په‌له‌ له‌ ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی بۆ به‌هاناوه‌چوونی ئاواره‌كانی سه‌ر چیای شه‌نگال

 

به‌هۆی لافاو بارودۆخی ئاواره‌كانی سه‌ر چیای شه‌نگال له‌وپه‌ڕی خراپیدایه‌

به‌هۆی باران بارینێكی زۆر له‌سه‌ر چیای شه‌نگال به‌شێكی زۆری ئاواره‌ ئێزیدیه‌كانی نیشته‌جیی سه‌ر چیای شه‌نگال (سه‌رده‌شت) زه‌ره‌رو زیانێكی زۆریان به‌ركه‌وتووه‌، به‌سه‌دان خێزان ته‌واوی كه‌لوپه‌لی ناوماڵیان له‌ده‌ستداوه‌. به‌و هۆیه‌وه‌شه‌وه‌ ژیانیان به‌سه‌ختی تێپه‌ڕ ده‌كه‌ن، به‌مه‌به‌ستی به‌هاناوه‌چوونیان ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی داوای له‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق و ئاژانسه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و قونسوڵگه‌رییه‌كان ده‌كات به‌ هانای خوشك و برا ئێزیدییه‌كانی سه‌ر چیای شه‌نگاله‌وه‌ بچن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ئاماده‌كاری خۆی ده‌رده‌بڕێت له‌ڕووی لۆجستیكی و گه‌یاندنی هاوكارییه‌كان و دابه‌شكردنیان به‌سه‌ر زیان لێكه‌وتووان بۆ ئه‌وه‌ی بارودۆخیان له‌مه‌ زیاتر خراپتر نه‌بێت.

ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی

8/5/2018