Mobile menu

لە رۆژی جیهانی منداڵاندا منداڵە شەهیدان لە ئەکواتارین کاتێکی شادی بەسەر دەبەن

aquatarin 2.6.2018

دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە مەلەوانگەی ئەکواتارینبەبۆنەی یەکی ژوئەن رۆژی جیهانی پاراستنی منداڵان (رۆژی جیهانی منداڵان) کاتێکی شادییان بەخشییە منداڵە شەهیدانی کوردستان و بەبێبەرانبەر ٢٠٠ منداڵە شەهید لە ناو مەلەوانگەکەدا کاتێکی شادییان بەسەر برد.

 

ئەمڕۆ ٢ی ژوئەنی ٢٠١٨ بەبۆنەی رۆژی جیهانی پاراستنی منداڵان ٢٠٠ منداڵە شەهیدی شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش لە پارکی مەلەوانەگەی ئەکواتارین کاتێکی خۆشیان بەبێ بەرانبەر بەسەر برد و لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەوڵەتی ئیماراتەوە دیارییان پێشکەش کرا.

جێگای ئاماژەیە دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەم بۆنەیە لەسەرجەم کەمپەکانی بەڕێوەبەری دەزگا و سەنتەرەکانیدا چالاکی جۆراوجۆری بەڕێوەبردووە، هەروەها لە چالاکییەکی کەموێنەدا هاوکاری گەیاندە نەخۆشخانەی منداڵان و لەدایک بوون و پێداویستی پێشکەشی منداڵەکان کرد.

 

رۆژی جیهانی پارێزگاری منداڵان لە هەندێ وڵاتانی جیهان و هەرێمی کوردستانیش بە رۆژی جیهانی منداڵان ناسراوە و لەو رۆژەدا چالاکی جۆراوجۆر بەمەبەستی رێنمایی دان لەسەر مافەکانی منداڵان و بەخشینی کاتێکی خۆش بەو منداڵانە بەڕێوەدەچن.