Mobile menu

جەژنی رەمەزان لە ناو خێوەتگای ئاوارە و پەنابەراندا

aaa

وەکوو هەموو شوێنەکانی دیکەی کوردستان، ئاوارە و پەنابەران لە خێوەتگاکاندا پێشوازییان لە جەژنی رەمەزانی پیرۆز کرد و گەورە و بچووک لەم رۆژەدا بە ئومێدی دووبارە دەستپێکردنەوەی ژیانێکی شایستەوە، گەردن ئازادی و پیرۆزباییان لەیەکتری دەکرد.

 

AA کارمەندانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، کە بەڕێوەبردنی سەرجەم کەمپەکانی سنوری پارێزگای هەولێریان لە ئەستۆدایە، خۆشی ئەم جەژنەیان لەگەڵ ئاوارە و پەنابەراندا بەشکرد و بە سەردانی کردنی گەورەکان و بەخشینی کاتێکی خۆش بە منداڵان، رۆژی یەکەمی جەژنی رەمەزانی پیرۆزیان لە ناو ئاوارە و پەنابەراندا پیرۆزکرد.

 

دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە رێگەی کارمەندانییەوە هەمیشە هەوڵیداوە لە ناو کەمپەکاندا پەیوەندییەکی دۆستانە لە نێوان دانیشتوانی کەمپەکە و بەڕێوەبەراندا درووست ببێ و لەو رێگایەوە، ئارامی و متمانە بۆ خەڵكەکە بگەڕێنێتەو، کە بە شانازییەوە دەتوانین بڵێین لەو ئەرکەدا سەرکەوتوو بووە و وێڕای سەختییەکانی ژیان لە کەمپەکاندا بەڵام متمانە و دڵسۆزی کارمەندانی بە خزمەتکردنی مرۆڤایەتی، کەشێکی جیاوازیی بۆ پەنابەران و ئاوارەکان لە کەمپەکەدا خولقاندووە.