لە داهاتوودا خاوەنپێداویستییانی تایبەت لە هەڵەبجە هاوکاری دەکرێن
Mobile menu

لە داهاتوودا خاوەنپێداویستییانی تایبەت لە هەڵەبجە هاوکاری دەکرێن

A slemanyi

بەڕێوەبەری کاروباری چاودێری کۆمەڵایەتی پارێزگای هەڵەبجە بە مەبەستی زیاتر هاوکاریکردنی خاوەنپێداویستییانی تایبەت، سەردانی ئۆفیسی سلێمانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەکات و لەلایەن بەرپرسی ئۆفیسی سلێمانی دەزگاوە پێشوازیی لێ دەکرێت.

 

رێکەوتی ١٨/٧/٢٠١٨ له‌میانه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانیدا له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كان و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێمی کوردستان سه‌باره‌ت به‌كاری هاوكاری و خۆبه‌خشی. به‌ڕێز (سالار فه‌تاح) به‌ڕێوبه‌ری گشتی كاروباری چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ سه‌ردانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی-ئۆفیسی سلێمانی كرد.

 

 له‌ودیداره‌دا بەڕێوەبەری گشتی کاروباری چاودێری کۆمەڵایەتی كاره‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بەرزنرخاند و ‌ هیوای به‌رده‌وامی و کاری زیاتری بۆ خواستن.

 

 

بەرپرسی ئۆفیسی سلێمانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی (سۆران خەلەف): پێشوازی لە هاتنی شاندی میوان کرد و ئاماژەی بە هاوکارییەکانی داهاتووی دەزگای خێرخوازیی بارزانی‌دا لە پارێزگای هەڵەبجە و گوتیشی لە بەرنامەیاندا هەیە لە چوارچێوەی پرۆژەی چاودێری کەمئەندامان هاوکاری زیاتری خەڵکی پارێزگایەکە بکەن.