Mobile menu

رێککەوتنێک بۆ بەرەوپێشبردنی کاری مرۆیی لە کوردستان ئیمزا دەکرێت

DSC 0321

دەزگای خێرخوازیی بارزانی و هیومان بریج رێکەوتنێکیان بەمەبەستی بەرەوپێشبردنی هاوکارییە مرۆییەکان و بەرزکردنەوەی توانای هاوکارییەکان لە عێراق و کوردستاندا ئیمزا کرد.

 

BCF 17.8.2018 رێکەوتی ١٥/٨/٢٠١٨ هەردوو رێکخراوی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و هومەن بریج لەسەر ئەوە رێککەوتن کە بە مەبەستی گەیاندنی هاوکاری زیاتر بە کەسانی لێقەوماو و ئاوارە و پەنابەران و خەڵکی هەژار و کەمدەرامەت، رێکخراوەکە لە رێگەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی‌یەوە هاوکارییە مرۆییەکانی لە عێراق و کوردستاندا ئەنجام بدات و دەزگای خێرخوازیی بارزانی دابەشكردن و لۆجیستیکی پرۆژەکە لە ئەستۆ دەگرێت.

 

جێگای ئاماژەیە دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەردەوام لە پەیوەندیدا بووە لەگەڵ رێکخراوە مرۆیی و هاریکاربەخشە نێودەوڵەتییەکان بە مەبەستی فراوان کردنی بواری کاری مرۆیی و هاوکاری مرۆیی لە کوردستان و عێراقدا.