ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و خاچی سوری عێراقی كۆبونه‌وه‌

بەمەبەستی تاوتوێکردنی رەوشی ئاوارەکان بەتایبەتی ئاوارەکانی شەڕی موسڵ کۆبوونەوەیەک بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر و جێگری سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و سەرۆکی کۆمیتەی نێودەوڵەتی خاجی سور و نوێنەرانی خاجی سوری عێراقی لە شاری هەولێر ئه‌نجامدرا.

لە رێکەوتی ٩/١/٢٠١٧ کۆبوونەوەیەک بە ئامادەبوونی هەریەک لە بەرێزان (موسا ئەحمەد جێگری سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر، پیتەر ماورەر سەرۆکی کۆمیتەی نێودەوڵەتی خاجی سور و یاسین مەعموری بەڕێوەبەری خاچی سوری عێراقی) ئه‌نجامدرا.

له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا موسا ئەحمەد جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی رووناکی خستەسەر ئەو کارئاسانی و یارمەتییانەی کە دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشکەش بە ئاوارە و پەنابەرانیان کردووە، بەتایبەتی لە رووی ئاسایش و دابینکردنی خزمەتگوزاریەکانی تەندروستی و ئاو و کارەبا و پەروەردەوە، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: بە هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ ئاوارە و پەنابەران کرد و ئامانجی یارمەتییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ بەشداربووانی کۆبوونەوەکە روونکردەوە.

لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا جێگری سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی داوای لە سەرۆكی كۆمیتەی نێودەوڵەتی خاجی سور كرد کە هاوکاری زیاتر بگەیەنرێتە ئاوارە و پەنابەرەکان و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی لە رێی پەیوەندییەکانیانەوە هەوڵبدرێت پێداویستی زیاتر بۆ ئاوارەکان و پەنابەرەکانی نیشتەجێی کەمپەکانی هەرێمی کوردستان بەدەست بهێنرێت.

لە کۆبوونەوەکەدا بە گرینگ زاندرا کە هاوکاری زیاتر بۆ ناوچە تازە ئازادکراوەکانی شەری داعش دابینکربکرێت و دەرفەتی ئەوە بۆ خەڵکەکە برەخسێندرێت کە لە ناوچەکانی خۆیان بمێننەوە و درێژە بە ژیانی ئاسایی خۆیان بدەن.