ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان سه‌رسام ده‌كات

نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ستایشی رۆڵی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ده‌كات

 

له‌میانی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی كه‌مپەکانی ئاواره‌كانی نه‌ینه‌وا له‌كه‌مپی حه‌سه‌نشام، نوێنه‌ری رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له ‌نزیكه‌وه‌ له‌ بارودۆخ و ژیانی ئاواره‌كان ده‌كۆڵێته‌وه ‌و له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرای ده‌كات، ئاواره‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ ئاسوده‌یی ده‌ژین و ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی رۆڵی گه‌وره‌ و كاریگه‌ری هه‌بووه‌ له‌ خزمه‌تكردنیان و جێگه‌ی سه‌رنج و خۆشحاڵی ئێمه‌یه‌.

 

 

لیزا گراندی نوێنەری رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆیی لە عێراق لەمیانی سەردانیکردنی بۆ کەمپی حەسەنشام كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ ئاواره‌كانی شاری نه‌ینه‌واو ده‌وروبه‌ری، ستایشی رۆڵی هەرێمی کوردستانی کرد لە دابینکردنی شوێن و هاوکارییە مرۆییەکان بۆ ئاوارەکانی ئه‌و شاره‌، ئێستاكه‌ به‌هۆی ئیداره‌دانی كه‌مپه‌كه‌ له‌لایه‌ن ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی، كه‌می حه‌سه‌نشام باشترین كه‌مپه‌ له‌ عێراقدا و له‌لایه‌ن رێكخراوی UNHCRیشه‌وه‌ پشتیوانی ده‌كرێت.

 

هەروەها لیزا گراندی ستایشی رۆڵی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە خزمەتکردنی ئاوارەکاندا کرد و رایگەیاند: کە ئەوان بە باشترین شێوە خزمەت بە ئاوارەکان دەکەن و به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو و سیسته‌ماتیك كاروباری رۆژانه‌ی ئاواره‌كان و دابینكردنی پێداویستیه‌كانیان دابین ده‌كه‌ن.

 

له‌باره‌ی زیادبونی ژماره‌ی ئاواره‌كان به‌هۆی ئۆپۆراسیۆنی ئازادكردنه‌وه‌ی به‌ری راستی پارێزگای نه‌ینه‌وا، لیزا گراندی ئاشکراشی کرد پێشبینی دەکەن بەهۆی ئۆپەراسیۆنی رۆژئاوای موسڵەوە نزیکەی ٢٥٠ هەزار کەس لەو شارە ئاوارە بن.