دەزگای خێرخوازیی بارزانی و مانگی سووری ئیماراتی ئاهەنگی هاوسەرگیریی بە کۆمەڵ رێک دەخەن
بەمەبەستی ئاسانکاریکردن بۆ بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هاوسەرگیری کچ و کوڕی شەهیدان و خەڵکی کەمدەرامەت و ئاوارەو پەنابەران لهکوردستان، دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە پڕۆژەیەکی کەموێنەدا ئاهەنگێکی هاوسەرگیری بە کۆمەڵ رێک دەخەن.
ئاهەنگەکە لە مانگی نیسان (٤) دا ئەنجام دەدرێت و سەرجەم خەرجیەکانی ئاهەنگەکە لەگەل خەرجی هوتێل و هاتووچۆ لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی و مانگی سورری ئیماڕاتیەوە دابین دەکرێت و هەموو بووک و زاوایەکانیش لە کۆتاییدا دیاری تایبەت وەردەگرن. ئەم پڕۆسەیە تەنها کوڕ و کچی شەهیدان و لاوانی کەمدەرامەت و ئاوارەو پەنابەرەکان دەگرێتەوە.
بۆ ئەم مەبەستە، هەر کوڕو کچێک دەخوازن سودمەند بن لەم پڕۆژەیە پێویستە ئەم فۆرمە پڕبکەنەوە. دوا وادە بۆ ناردنی فۆرمەکان رۆژی یەکشەممە (١٢/٣/٢٠١٧) کاتژمێر ١١ی بەیانیە.