Mobile menu

کاروانێکی دیکەی هاوکارییەکان دەگەیەنرێتە موسڵ

دەزگای خێرخوازیی بارزانی کاروانێکی هاوکاری وڵاتی کوێتی گەیاندە دانیشتووانی شاری موسڵ و پێداویستی خۆراکی بۆ ١٠٠٠ خێزان پڕکردەوە.

 

رێکەوتی ٢٣/٧/٢٠١٧ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەمەبەستی گەیاندنی هاوکاری بۆ دانیشتوانی موسڵ کە بەهۆی شەڕەوە کەمترین پێداویستی خۆرکییان دەست دەکەوێت وسەرەڕای مەترسییەکان، لە شاری موسڵ چالاکییەکی بەرفراوانیان بە هەماهەنگی وڵاتی کوێت بەڕێوەبرد.

 

بارودۆخی ژیانی خێزانەکانی دانیشتووی موسڵ بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانەوە نالەبارە و بەدەست کەوتنی پێداویستییەکانی ژیان لەو شارەدا ئەستەمە، هەر بۆیە دەزگای خێرخوازیی بارزانی  کاروانی هاوکارییە خۆراکییەکان دەگەیەنێتە هەردوو بەری راست و چەپی ئەو شارە.