دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوكارییەكانی دەگەیەنێتە وڵاتی سربیا

ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌ڕێگه‌ی كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی خێرخوازی ئه‌وروپی كۆمه‌ك و هاوكارییه‌كانی ده‌گه‌یه‌نێته‌ دوو كه‌مپی په‌نابه‌ران له‌ وڵاتی سربیا كه‌ به‌ده‌ست ده‌یان كێشه‌و گرفتی ژیان و بارودۆخی ناو كه‌مپه‌كانه‌وه‌ له‌بارێكی خراپی ژیاندابوون و هاوكاری و پێداویستی بۆ دابینكردن.

دوای ئاگاداربوون لە بارۆدوخی په‌نابه‌ران لە شاری پرێشیڤو لە وڵاتی سربیا لە لایەن رێكخراوی Border free association for human rights  له‌رۆژی 8/3/2017 شاندێكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی سەردانی 2 كەمپیان له‌و وڵاته‌ كرد كە بەشێك لە دانیشتوانی كەمپەكە خەڵكی هەرێمی كوردستانن و نزیكەی 51 بنەمالەی كوردی تێدایە. مەبەستی سەرەكی ئەم سەردانە بریتی بوو لە بەشداریكردن لە دروستكردن و بە دواداچوون بۆ پرۆسەی دروستكردنی قوتابخانەیەك بۆ منداڵانی ناو كەمپ و هەروەها ئاگاداربوون لە بارودۆخی پەنابەران لە سێربیا.

له‌ سه‌ردانی یه‌كه‌می شاندی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی كه‌مپی پرێشیڤۆیان به‌سه‌ركرده‌وه‌، ئه‌م كه‌مپه‌ دەكەویتە 30 كیلومەتری سەر سنوری مەقدونیە لە گەڵ وڵاتی سربیا. لە لایەن حكومەتی سربیاوە بەرێوە دەچێت و ژمارەی دانیشتوانی كەمپەكە نزیكەی 750 كەس دەبن كە 41 بنەماڵەی كوردی تێدا نێشتەجێن و ژماره‌یه‌كی زۆرتری په‌نابه‌ری فارسیان تێدا كۆكراونه‌ته‌وه‌ له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانی ئەفغانی، سوری و هەندێك وڵاتانی عەرەبی پێك دێت. ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌ڕێگه‌ی هاوكاری رێكخراوی Border free association for human rights بە مەبەستی دروستكردنی بەشێك لە قوتابخانە یا خود سەنتەرێكی رۆشنبیری  بۆ منداڵانی ناو كەمپەكە بۆ خویندن و هەروەها ئەنجامدانی چالاكی جۆراوجۆر بە بڕی 5000€. كه‌ به‌و یارمه‌تیه‌ هه‌ستان به‌ كڕینی 4 پالێت ئاوی خواردنه‌وه‌و پێڵاو و پێداویستی بۆ منداڵان.

هه‌ر له‌درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی شاندی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌كه‌مپه‌كانی وڵاتی سربیا، سه‌ردانی كه‌مپی بۆیانۆڤایان كرد،  ئەم كەمپە كە دانیشتوانەكەی 222 كەس پێكهاتووە دەكەویتە 50 كیلومەتری سنوری سربیا و 11 بنەماڵەی كوردی تێدایە. و جیا كە كەمپەكەی تر هێچ خزمەتگۆزاری تیدانیە. دانیشتوانی ئەم كەمپە زیاتر لە 6 مانگ دەبێت نیشتەجێ‌ كراون و  بە دەست بەدخۆراكی و نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكان دەنالێنن. بارۆدوخێكی لە رادەبەدەری خراپ لەو كەمپەدا هەیە. بۆ هەر دوو خانەوادە یەك ژوور دابینكراوە كە بۆ ژیان شیاو نیە. لە كاتی سه‌ردانی شاندی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی بۆ ئەو كەمپە دانیشتوانی كەمپ بە گشت نەتەوەكانەوە باسیان لەو بارودۆخە ناخۆشەی ناو كەمپ دەكرد و داواكاربوون كە دەزگای خێرخوازیی بارزانی زیاتر یارمەتیان بدات چی‌ لە رووی مرۆیی و چی‌ لە رووی چارەنووسیانیشه‌وه‌.

له‌و سه‌ردانه‌ ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی هه‌ستا به‌ دابینكردنی Hygienic kits  بۆ ئافرەتان و پیاوان كە پێكهاتبوولە پێداویستی پاككه‌ره‌وه‌و كەرەستەی تایبەت بە ئافرەتان و جلوبه‌رگی دیكه‌. له‌گه‌ڵ دابینكردنی جلوبه‌رگ و پێڵاوی منداڵان.

به‌پێی لێدوانی ئه‌سكه‌نده‌ر ساڵح  نێرده‌ی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌ سربیا، دانیشتوانی كەمپەكە زۆر خۆشحاڵبوون بە یارمەتیدانانە و باسیان لەوە دەكرد كە هەندیكجار بۆ ماوەی زیاتر لە 10 رۆژ هێچ جۆرە شتێكی بۆ خۆ ششتنیان پێنادرێت و زوور سپاسی دەزگایان كرد بۆ هاوكاری ماددی و بە تایبەت لە رووی مەعنەوییەوە