Mobile menu

پێداویستی ناوماڵە بۆ خێزانە پەنابەرەکان لە کەمپی گەوێلان دابین کرا

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەهاوکاری رێکخراوی فریاکەوتنی ئیسلامی لە عێراق کەلوپەل و پێداویستی ناوماڵەی بۆ ٦٠٠ خێزانی کەمپی گەوێلان دابین کرد.

 

رۆژی سێ شەممە رێکەوتی ١١ی نیسانی ٢٠١٧ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە کەمپی گەویلان بە هەماهەنگی رێکخراوی ''فریاکەوتنی ئیسلامی لە عێراق''، هاوکارییان گەیاندە ٦٠٠ خێزانی پەنابەری کەمپی گەویلان.

 

هاوکارییەکان بەشێکی بەرچاوی پێداویستییەکانی پەنابەران پڕدەکاتەوە و رۆژانە هاوکاری هاوشێوە بۆ ئاوارە و پەنابەران دابین دەکرێت.