Mobile menu

جلوبەگ بۆ ٢٣٤ قوتابی پەنابەر دابین دەکرێت

دەزگای خێرخوازیی بارزانی و رێکخراوی جیهانی UNESCO جلوبەرگییان بۆ ٢٣٤ قوتابی ئامادەیی قوتابخانەی جگەر خوێن لە کەمپی کەورگۆسک دابین کرد.

 

ئەمڕۆ رێکەوتی ٢٥ی نیسانی ٢٠١٧ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و رێکخراوی جیهانی UNESCO جلوبەرگییان پێشکەشی ٢٣٤ قوتابی پەنابەری رۆژئاوای کوردستان لە کەمپی کەورگۆسک کرد.

 

کەمپی کەورگۆسک تایبەتە بە پەنابەرانی رۆژئاوای کوردستان و لە لایەن ''دەزگای خێرخوازیی بارزانی''یەوە بەڕێوەدەبرێت، کەمپەکە دەکەوێتە سنووری شارەدێی خەباتی سەربە پارێزگای هەولێر.