Mobile menu

لە کەمپی باسرمە ٣٢٠٠ پێداویستی خاوێنکەرەوە دابین دەکرێت

بەمەبەستی پێدانی رێنمایی پاکوخاوێنی و دابینکردنی پێداویستیەکان دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەهەماهەنگی Human Bridge  کەمپی پەنابەرانی رۆژئاوای کوردستانی لە باسرمە بەسەرکردەوە.

 

ئەمڕۆ رێکەوتی ٢٣/٧/٢٠١٧ دەزگای خێرخوازیی بارزانی سمینارێکی لەسەر چۆنیەتی خاوێن هێشتنەوەی دەموددان و بەکاری هێنانی مەعجون لە کەمپی باسرمە بەڕێوەبرد، هەروەها ٣٢٠٠ پێداویستی خاوێنکەرەوەی بەسەر پەنابەراندا دابەشکرد.

 

جێگای ئاماژەیە دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە زۆربەی کەمپی ئاوارە و پەنابەراندا رۆژانە چالاکی خێرخوازیی و فەرهەنگی بەڕێوەدەبات، جۆرەها پێداویستی بۆ باشتر کردنی رەوشی ژیانیان پێشکەشیان دەکات و بووەتە پردێکی پەیوەندی لە نێوان دانیشتوانی کەمپەکان و رێکخراوە جیهانییەکاندا.