لە کەمپی باسرمە سمینارێک بۆ خاوەنپێداویستیانی تایبەت بەڕێوەدەبرێت

دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەزگای LDSی ئەمریکی لە چوارچێوەی پرۆژەیەکی هاوبەشدا سمینارێکی دیکەیان بۆ خاوەن پێداویستییانی تایبەت لە هۆڵی تیرێژ لە کەمپی باسرمە بەڕێوەدەبەن.

 

رێکەوتی ١٢/٧/٢٠١٧ دەزگای خێرخوازیی بارزانی و LDS سمینارێکیان بۆ خاوەن پێداویستییانی تایبەت لە هۆڵی تیرێژ لە کەمپی باسرمە بەڕێوەبرد، لە سمینارەکەدا لەسەر چۆنیەتی بەکار هێنانی کەلووپەلەکانی خاوەن پێداویستییانی تایبەت رێنمایی بە بەشداربووان درا و چۆنیەتی هەڵسوکەوت کردن لەگەڵ خاوەن پێداویستییانی تایبەت روون کرایەوە.

 

جێگای ئاماژەیە زیاتر لە ١٥ کەس لە سمینارەکەدا بەشدار بوون و تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ویلچەیر و عەکازەیان بۆ خاوەخاوەن پێداویستیانی تایبەت دابین کرد.

 

پرۆژەی دابینکردنی ویلچەیر بۆ خاوەن پێداویستیانی تایبەت لە رێکەوتی ١٨/٢/٢٠١٥ لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی و LDSی ئەمریکییەوە خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە.