Mobile menu

هاوکاری خۆراکی پەنابەرانی رۆژئاوا لە دارەشەکران دەکرێت

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی دەستەی فریاگوزاری ئیسلامی جیهانی هاوکاری خۆراکی پێشکەشی پەنابەرانی رۆژئاوی کوردستان دەکات.

 

رێکەوتی ٤/٨/٢٠١٧ دەزگای خێرخوازیی بارزانی چالاکییەکی بەهاوکاری دەستەی فریاگوزاری ئیسلامی جیهانی لە کەمپی دارەشەکران بەڕێوەبرد، لە چالاکییەکەدا هاوکاری خۆراکی بۆ ٨٠٠ خێزانی پەنابەری رۆژئاوای کوردستان دابین کرا.

 

جێگای ئاماژەیە دەزگای خێرخوازیی بارزانی رۆژانە لە بەڕێوەبردنی کەمپەکانەوە هەتا بەڕێوەبردنی چالاکی جۆراوجۆر خزمەتی زۆربەی لێقەوماوانی کردووە و بووتە پردی پەیوەندی نێوان ئەوان و رێکخراوە جیهانی و ناوچەییەکان.