Mobile menu

٢٠ تۆن گۆشت بۆ پەنابەرانی سوریا دابین دەکرێت

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەمەبەستی پشتیوانی کردنی پەنابەرانی سوریا ٢٠ تۆن گۆشتی گەیاندە کەمپەکانی کەورگۆسک، دارەشەکران، قوشتەپە و باسرمە.

 

رێکەوتی ١١/٨/٢٠١٧ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە چالاکییەکی خێرخوازییدا بڕی ٢٠ تۆن گۆشتی سوریان بۆ پەنابەران  لە کەمپەکانی کەورگۆسک، دارەشەکران، قوشتەپە و باسرمە دابەش کرد.

 

جێگای ئاماژەیە هاوکارییەکان لەلاین خێرخوازێکەوە دابین کرابوون و لە رێگەی دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە بۆ ئاوارەکان دابەشکرا.