Mobile menu

کاتێکی خۆش بۆ منداڵانی پەنابەر دابین دەکرێت

Hawler panabar 1

دەزگای خێرخوازیی بارزانی منداڵانی پەنابەری سوریا لە هۆڵی ئەسپ سواری نێوەدەوڵەتی هەولێر کۆ دەکاتە و بەبێ بەرانبەر لەو هۆڵەدا وەرزشی ئەسپسواری دەکەن.

 

Hawler panabar 2 رێکەوتی ٣٠/٨/٢٠١٧ بەمەبەستی بەسەربردنی کاتێکی خۆش لەگەڵ منداڵانی پەنابەری سوریا، دەزگای خێرخوازیی بازرانی ٢٢٠ منداڵ لە هۆڵی ئەسپسواری نێوەدەوڵەتی هەولێر کۆدەکاتەوە، جێگای ئاماژەیە لە درێژەی چالاکییەدا جلوبەرگ لە فامیلی مۆڵ بێ بەرانبەر وەکوو دیاری جەژنی قوربان پێشکەشی منداڵەکان دەکرێت.

 

چالاکییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە بەردوامیان هەیە و هاوکات رۆژان پێشووتریش لە چەند چالاکییەکدا بۆ بێسەرپەرشتانی هەولێر و دهۆک دیاری جەژن و جلوبەرگ پێشکەشی منداڵانی بێسەرپەرش کرا.