Mobile menu

رێوەرەسمی کۆتایی هاتنی چەندین خولی فێرکاری بۆ پەنابەرانی سوری بەڕێوە دەبرێت

Barika 11.9.2017

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی دەزگای LDSی ئەمریکی چەندین خولی فێرکاری بۆ پەنابەرانی سوری لە کەمپی باریکە بەڕێوەدەبات و لە کۆتایی خولەکاندا خەڵات بەسەر سەرکەوتوواندا دابەش دەکات.

 

رێکەوتی ١١/٩/٢٠١٧ کۆتایی بە خولەکانی (دورمان، کۆمپیوتەر، وێنەکێشان، زمان و مۆسیقا) دەهێنرێت کە مەبەستنی پەروەردە کردن و بارهێنانی پەنابەرانی سوری لە کەمپی باریکەدا بەڕێوە دەبرێن.

 

لە مەراسیمێکدا کە بەبۆنەی کۆتایی هاتنی خولەکان بەڕێوەبرا، خەڵات پێشکەشی سەرکەوتووانی خولەکەدا کرا و لەناواخنی مەراسمەکەدا چەندین نمایشی هەڵپەرکێ و هونەری بۆ ئامادەبووان نمایش کران.