Mobile menu

سەنتەری کۆمەڵایەتی و جڤاکی محەمەد شێخۆ دووبارە نۆژەن دەکرێتەوە

Domiz 23.9.20173

لە کەمپی ئاوارە و پەنابەراندا بەمەبەستی پەرەوەردەکردن و دوورخستەنەوەیان لەو ئازارانەی کە رۆژانە بەهۆی ئاوارەییەوە رووبەرووی دەبنەوە دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوکاری رێکخراوە هاوبەشەکانی سەنتەری کۆمەڵایەتی و رۆشنبیری دەکاتەوە.

 

یەکێک لەو سەنتەرانە سەنتەری کۆمەڵایەتی و  جڤاکی  محەمەد شێخۆیە لە کەمپی دۆمیز کە بۆ پەنابەرانی سوریا کراوەتەوە.

 

رێکەوتی ٢١/٩/٢٠١٧ لە مەراسیمێکدا دوای دووبارە نۆژەن کردنەوەی سەنتەرەکە لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی و LDSی ئەمریکی سەنەتەری محەمەد شێخۆ  بە ئامادەبوونی موسا ئەحمەد سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە کەمپی دۆمێز دەکرێتەوە.

 

مەراسیمکە بە سرودی نیشتمانی ئەی رەقیب دەستی پێکرد و پاشان چەند وتەیەک لەسەر گرنگی بوونی سەنتەری هاوشێوە لە کەمپەکاندا لەلایەن سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی‌یەوە پێشکەش کرا.

 

لە درێژەی مەراسیمەکەدا چەن تابلۆیەکی هەڵپەڕکێ پێشکەشی ئامادەبووان کرا و لەلایەن گرووپێک گەنجەوە سرود و شانۆگەری نمایشکرا.

 

پاش نۆژەن کردنەوەی سەنتەرەکە هۆڵەکانی تەرخان دەکرێت بە وتنەوەی بابەتی فێرکاری و رۆشنبیری و رۆژانە خولی تایبەت تیایاندا بەڕێوەدەچێت.