Mobile menu

٣٠٠ قوتابی پەنابەری سوریا جانتا و پێداویستی خوێندنیان پێشکەش دەکرێت

Basrma Camp 1

دەزگای خێرخوازیی بارزانی قوتابییانی پەنابەری سوریای کەمپی باسرمە بەسەر دەکاتەوە و لە چالاکییەکدا جانتا و پێداویستی خوێندن پێشکەش بە ٣٠٠ قوتابی قۆناغەکانی ١ هەتا ٦ی بنەڕەتی دەکات.

 

Basrma Camp 2 رێکەوتی ٣١/١٠/٢٠١٧ دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە کەمپی باسرمە لە هەولێر جانتا و پێداویستی خوێندن پێشکەش بە ٣٠٠ قوتابی دەکات.

 

ئەم هاوکارییانەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێداویستی خوێندنی ساڵێکی قوتابییەکان پڕ دەکاتەوە و هەروەها پشتیوانییەکی ماددی باشە بۆ خێزانی قوتابییەکان.

 

کەمپی باسرمە دەکەوێتە سنوری پارێزگای هەولێر و تایبەتە بە پەنابەرانی سوریا کە بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەوە روویان لە هەرێمی کوردستان کردووە.