Mobile menu

خولێکی دە رۆژە بۆ پێشخستنی تواناکانی منداڵان دەکرێتەوە

domiz 27.11.2017

دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە سەنتەرە رۆشنبیری و پیشەییەکاندا خولی تایبەت بە منداڵان بەمەبەستی پێشخستنیان دەکاتەوە.

 

رێکەوتی ٢٧/١١/٢٠١٧ دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەمەبەستی پێشخستنی تواناکانی منداڵانی پەنابەری سوریا لە سەنتەری نەورۆز لە کەمپی دومیز خولێکی ١٠ رۆژە بۆ زایاتر لە ٢٠ منداڵ دەکاتەوە.

 

سەنتەری رۆشنبیری و پیشەیی نەورۆز لە کەمپی دۆمیزی پەنابەرانی سوریا لە لایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی‌یەوە کراوەتەوە و رۆژانە خولی فێرکاری و رۆشنبیری بۆ سەرجەم چین و توێژەکان تیایدا بەڕێوە دەبرێت.