Mobile menu

خولێکی ئینگلیزی بۆ ٣١ کوڕ و کچ بەڕێوەدەبرێت

bahrka 28.11.2017q

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوکاری رێکخراوی فایەر لە سەنتەرە رۆشنبیری و پیشەیی محەمەد مەهدی جەواهیری خولێکی فێربوونی ئینگلیزی بەمەبەستی پێشخستنی گەنجان دەکاتەوە.

 

رێکەوتی ٢٧/١١/٢٠١٧دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەمەبەستی پێشخستنی تواناکانی لاوانی پەنابەری سوریا لە سەنتەری محەمەد مەهدی جەواهیری لە کەمپی بەحرکە بە هاوکاری رێکخراوی فایەر خولێکی فێربوونی زمانی ئینگلیزی بۆ ٣١ کوڕ و کچی پەنابەری سوریا دەکاتەوە.

 

سەنتەری رۆشنبیری و پیشەیی محمەد مەهدی جەواهیری لە کەمپی بەحرکەی پەنابەرانی سوریا لە لایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی‌یەوە کراوەتەوە و رۆژانە خولی فێرکاری و رۆشنبیری بۆ سەرجەم چین و توێژەکان تیایدا بەڕێوە دەبرێت.

 

رۆژانە هۆڵەکانی سەنتەرەکە تەرخان دەکرێت بە چالاکی هونەری و رۆشنبیری جۆراوجۆر و دەورەی فێرکاری تیایاندا بەڕێوەدەچێت، ئەم سەنتەرە بەمەبەستی بارهێنان و پەروەردەکردنی ئاوارەکان و پێدانی رێنمایی تەندرووستی و کۆمەڵایەتی دامەزراوە.

 

سەنتەرەکە بە ناوی محەمەد مەهدی جەواهیری شاعیری ناسراوی عێراقی ناودێر کراوە، ئەم کەسایەتییە یەکێکە لە نووسەرە بەناوبانگەکانی عەرەبی نووس و زۆر شعر و نووسینی لەسەر کورد و کوردستان هەیە. محەمەد مەهدی جواهیری رێکەوتی ٢٦/٧/١٨٩٩ لە شاری نەجەف لە دایک بووە، ئەم کەسایەتییە بە شاعیری گەورەی عەرەب ناوبانگی دەرکردووە، ئەم شاعیرە لە تەمەنی ٩٨ ساڵیدا لە ساڵی ١٩٩٧ لە دیمەشقی سوریە گیانی سپاردووە.