Mobile menu

شیر بەخشرایە ٢٠٠ منداڵی ساوا لە کەمپی باسرمە

Shiri khushk 23.12.2017

 

دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە درێژەی کارە خێرخوازییەکانیدا و بەمەستی هاوکاری کردنی زیاتری منداڵانی پەنابەری سوریا لە کەمپی باسرمە، شیری منداڵانی بۆ ٢٠٠ خێزان دابین دەکات.

 

رێکەوتی ٢٣/١٢/٢٠١٧ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە کەمپی باسرمە ٤٠٠ قوتوو شیری منداڵان بەسەر خێزانەکانی کەمپی باسرمەدا دابەش دەکەن، کە لەو چالاکییەدا ٢٠٠ منداڵی ساوا سودمەند دەبن بۆ هەر منداڵێک ٢ قتووی شیر دابین دەکرێت.

 

شیر یەکێکە لە پێداویستییە سەرەکییەکانی ئاوارە و پەنابەران لە ناو کەمپەکاندا و تاکە سەرچاوەی منداڵانی ساوایە. هەر بۆیە ئەم جۆرە هاوکاریانەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی کەلێنێکی گەورە لە کەموکوڕییەکانی ئەو خێزانانە پڕ دەکاتەوە