Mobile menu

خولێکی فریاگوزاری سەرەتایی بۆ پەنابەرانی سوریا بەڕێوەچوو

Basrma 4.1

دەزگای خێرخوازیی بارزانی و مانگی سوری عێراقی لقی هەولێر خولێکی فریاگوزاری سەرەتاییان بۆ پەنابەرانی سوریا لە کەمپی باسرمە بەڕێوەبرد، کە تیاید بڕوانامە و پاکێجی تەندرووستی پێشکەشی بەشداربووان کرا.

 

رێکەوتی ٣/١/٢٠١٨ کۆتایی هات بە خولێکی فێرکاری فریاگوزاری سەرەتایی لە کەمپی باسرمە، کە خولەکە لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی و مانگی سوری عێراقی لقی هەولێر بۆ پەنابەرەکان رێکخرابوو. ١٧٠ پەنابەر لە خولەکەدا بەشدارییان کرد کە بڕوانامەی تایبەت بە خولەکە پێشکەش بە سەرکەوتووانی خولەکە کرا، هەروەها پاکێجی تەندرووستی پێشکەشی بەشداربووەکان کرا.

 

کەمپی باسرمە دەکەوێتە سنووری پارێزگای هەولێر و تایبەتە بە پەنابەرانی سوریا کە لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی‌یەوە بەڕێوەدەبرێت، رۆژانە لە کەمپەکەدا چالاکی جۆراوجۆر لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی و رێکخراوە مرۆییەکانی دیکەوە بۆ پەنابەرەکان بەڕێوەدەبرێت.