Mobile menu

جلوبەرگی زستانە بەسەر ٥٠٦ منداڵدا دابەش دەکرێت

Jlubargi zstana 7.1

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوکاری رێکخراوی جیهانی unicef جلوبەرگی زستانە پێشکەشی ٥٠٦ منداڵی پەنابەری سوریا دەکەن.

 

Jlubargi zstana 7.1.11 رێکەوتی ٦/١/٢٠١٨ بەهۆی سەرما و بارودۆخی سەختی ژیان لە ناو کەمپی ئاوارەکاندا دەزگای خێرخوازیی بارزانی و رێکخراوی جیهانی unicef هاوکاری پێشکەشی ٥٠٦ منداڵی پەنابەری سوری لە کەمپی ئاکرێ دەکەن. لە هاوکارییەکاندا جلوبەرگی زستانە پێشکەش بە هەریەک لە منداڵەکان دەکرێت.

 

جێگای ئاماژەیە سەرما و کەشوهەوای وەرزی زستان کێشەی تەندرووستی لە ناو کەمپەکاندا درووست دەکات و منداڵان دەبنە قوربانی سەرەکی ئەم بارودۆخە. دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە کاروچالاکییەکانیدا بەردەوام گرنگی زیاتری بە منداڵان داوە و دابین کردنی پێداویستییەکانیانی لە ریزی یەکەمی کارەکانیدا داناوە.