Mobile menu

دۆشەک و بەتانی و پێداویستی خاوێنکردنەوە پێشکەشی پەنابەرانی سوری دەکرێت

akre11.1

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی رێکخراوی فریاکەوتنی ئیسلامی لە چالاکییەکدا دۆشەک، بەتانی و پێداویستی خاوێنکەرەوەی بۆ ٨٤ خێزانی پەنابەری سوری دابین کرد.

 

رێکەوتی 11/1/2017 تیمێکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی رێکخراوی فریاگوزاری ئیسلامی چالاکییەکیان بەمەبەستی هاوکاری کردنی خێزانە پەنابەرەکانی دەرەوەی کەمپ لە ئاکرێ بەمەبەستی دابین کردنی پێداویستی زستانە، بەڕێوەبرد. لە چالاکییەکەدا ٨٤ خێزان دۆشەک و بەتانی و پێداویستی خاوێنکەرەوەیان پێشکەش کرا.

 

دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە وەرزی زستاندا بە هەماهەنگی رێکخراو و ناوەندە نێودەوڵەتییەکان پێداویستی زستانە و جلوبەگ و سوتەمەنی بۆ ئاوارە و پەنابەران و خەڵکی کەمدەرامەتی ناوخۆی کوردستان دابین دەکات.