Mobile menu

٦٨٧٨ منداڵی پەنابەر جلوبەرگی زستانە وەردەگرن

domiz 16.1 6

منداڵان رێژەیەکی بەرچاوی دانیشتوانی کەمپەکان پێک دەهێنن و لە بارودۆخی سەختی ژیانی ناوکەمپەکاندا سەرماش کێشەیەکی دیکەی بە کۆی ناهەموارییەکانیان زیاد کردووە و بۆ پێشگیری لەو کێشەیەش دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە دوو چالاکیدا بە هاوکاری رێکخراوی جیهانی unicef جلوبەرگی زستانە پێشکەش بە ٦٧٨٧ منداڵی پەنابەر دەکات.

 

رێکەوتی ١٥/١/٢٠١٨ بەمەبەستی هاریکاری کردنی منداڵان و رووبەڕووبوونەوەی سەرما و بارودۆخی سەختی ژیان لە ناو کەمپی پەنابەراندا دەزگای خێرخوازیی بارزانی و رێکخراوی جیهانی unicef هاوکاری پێشکەشی ٣٥٥٨ منداڵی پەنابەری سوری لە کەمپی بەرسڤ دەکەن. لە هاوکارییەکاندا جلوبەرگی زستانە پێشکەش بە هەریەک لە منداڵەکان دەکرێت.

 

رۆژی پێشتریش لە چالاکی هاوشێوەدا لە کەمپی دۆمیز ٢ دەزگای خێرخوازیی بارزانی و unicef جلوبەرگی زستانەیان پێشکەش بە ٣٣٢٠ منداڵی پەنابەری سوری کرد.

 

جێگای ئاماژەیە سەرما و کەشوهەوای وەرزی زستان کێشەی تەندرووستی لە ناو کەمپەکاندا درووست دەکات و منداڵان دەبنە قوربانی سەرەکی ئەم بارودۆخە. دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە کاروچالاکییەکانیدا بەردەوام گرنگی زیاتری بە منداڵان داوە و دابین کردنی پێداویستییەکانیانی لە ریزی یەکەمی کارەکانیدا داناوە.