دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوکاری رێکخراوی جیهانی unicef لە ماوەی هەفتەیەکەدا جلوبەرگی زستانەی پێشکەشی ١١٥٠٠ منداڵی پەنابەری سوریاییان کرد.
رێکەوتی ١٩/١/٢٠١٨ کۆتایی بە هەڵمەتی دابەش کردنی جلوبەرگی زستانە لە کەمپی دۆمیز هێنرا کە ماوەی هەفتەیەکە لەو کەمپە بەهۆی سەرما و بارودۆخی سەختی ژیان هاوکاری پێشکەشی ١١٥٠٠ منداڵی پەنابەری سوری کرا. لە هاوکارییەکاندا جلوبەرگی زستانە بۆ بە هەریەک لە منداڵەکان لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی و unicef دابەش کرا.
جێگای ئاماژەیە سەرما و کەشوهەوای وەرزی زستان کێشەی تەندرووستی لە ناو کەمپەکاندا درووست دەکات و منداڵان دەبنە قوربانی سەرەکی ئەم بارودۆخە. دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە کاروچالاکییەکانیدا بەردەوام گرنگی زیاتری بە منداڵان داوە و دابین کردنی پێداویستییەکانیانی لە ریزی یەکەمی کارەکانیدا داناوە.