هاوکاری ٦٣ خێزانی دیکەی پەنابەری عەفرین دەکرێت
Mobile menu

هاوکاری ٦٣ خێزانی دیکەی پەنابەری عەفرین دەکرێت

afrin 23.5.2018

بەهۆی بارودۆخی شاری عەفرین بەشێکی زۆر لە دانیشتوانەکەی ئاوارەبوون و هەندێک لەو ئاوارانە توانیویانە خۆیان بگەیەننە هەرێمی کوردستان و دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکاری پێشکەش بە ٦٣ خێزانیان دەکات.

 

Afrin 23.5.20181 ئەمڕۆ رێکەوتی ٢٣/٥/٢٠١٨ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی کاروانێک لە هاوکارییەکانیان پێشکەش بە ٦٣ خێزانی دیکەی پەنابەری عەفرینلە هیران ستی کرد، کە ئێستا لە شاری هەولێر نیشتەجێن.

هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بریتیبوون لە (سێت مەتبەخ، بەتانی، دۆشەک، رادیۆ، پێداویستی خاوێنکەرەوە و پارسێلی خۆراک) کە بەپێی ژمارەی هەر خێزانێک دابەش دەکران.

 

جێگای ئاماژەیە ئەمە دووەم کاروانی هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی‌یە بۆ پەنابەرانی عەفرین، لە ماوەی رابردوودا ئەم دەزگایە هاوکاری گەیاندە ٩ خێزانیان کە تازە گەیشتبوونە هەرێمی کوردستان