Mobile menu

نەوت بۆ ٦٤٢ خێزانی په‌نابه‌ر دابین دەکرێت

له‌درێژه‌ی دابه‌شكردنی پێداویستی زستانه‌ به‌سه‌ر په‌نابه‌رانی رۆژئاوای كوردستان له‌ كه‌مپه‌كاندا، دەزگای خێرخوازیی بارزانی نەوتی بۆ ٦٤٢ خێزانی پەنابەری کەمپی باسرمە دابینکرد.

رێکەوتی ٢٧/١/٢٠١٧ دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەهەڵمەتێکی خێرخوازییدا و بەمەبەستی پێشگیریکردن لە زیانەکانی سەرما نەوتی بۆ ٦٤٢ خێزانی پەنابەری لە کەمپی باسرمە كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ په‌نابه‌رانی رۆژئاوای كوردستان دابین کرد.

کەمپی باسرمە تایبەتە بە پەنابەرانی رۆژئاوای کوردستان و دەکەوێتە سنووری پارێزگای هەولێر، لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە بەڕێوەدەچێت.