دیاری پێشکەشی منداڵانی کەمپی دۆمیز کرا

منداڵانی نێو کەمپەکان پێویستیان بە سەرگەرمی و یاری جۆراوجۆر هەیە و دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەو مەبەستە یاری منداڵان و قەمسەڵەی بۆ ٧٠ منداڵی په‌نابه‌ری کەمپی دۆمیز بە هاوکاری رێکخراوی سەلام دابین کرد.

رێکەوتی 1/2/2017  بەمەبەستی دابینکردنی کاتێکی خۆش بۆ منداڵان و پڕکردنەوەی بەشێکی پێداویستییەکانیان دەزگای خێرخوازیی بارزانی و رێکخراوی سەلام قەمسەڵە و یاری منداڵانیان بۆ ٧٠ منداڵی کەمپی دۆمیز دابەشکرد.

جێگای ئاماژەیە منداڵانی ئاوارە و پەنابەرانی نێو کەمپەکان کەمتری پێداویستییەکانیان بۆ دابینکراوە و ژمارەیەکی کەم لە رێکخراوەکان پێداویستی سەرگەرمی ئەو منداڵانەی پڕ کردووەتەوە، هەر بۆ ئەو مەبەستە دەزگای خێرخوازیی بارزانی یاری منداڵان و لە ناو سەنتەرەکاندا زنیجیرە کارتۆنی بۆیان پەخشکردووەتەوە.