Mobile menu

پێشکەشکردنی شیری منداڵان بۆ ٩٤ منداڵی کەمپی بەحرکە

سەنتەری محەمەد مەهدی جەواهیری لە کەمپی بەحرکە شیری منداڵانی بۆ ٩٤ منداڵی پەنابەری رۆژئاوای کوردستان دابین کرد.

 

رێکەوتی ٧/٢/٢٠١٧ تیمێکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە سەنتەری محەمەد مەهدی جەواهیری لە کەمپی بەحرکە شیری منداڵانیان بۆ ٩٤ منداڵی کەمپەکە دابەشکرد.

 

جێگای ئاماژەیە لە زۆربەی کەمپەکاندا سەنتەری رۆشنبیری و فێرکاری بۆ ئاوارە و پەنابەرەکان کراونەتەوە کە لەسەنەتەرەکاندا زۆرترین چالاکی فەرهەنگی و رۆشنبیری و فێرکاری بەڕێوەدەچن، لەگەڵ ئەوەشدا بەشێکی سەنتەرەکان پێداویستی خۆراکی منداڵان دابەش دەکەن و رێنمایی تەندرووستی پێشکەشی خێزانی منداڵەکان دەکەن.