جۆرەها پێداویستی بۆ ١٣٠٢ خێزانی کەمپی باسرمە دابینکرا

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی رێکخراوە هاوبەشەکانی جۆرەها پێداویستی و هاوکاری پێشکەشی پەنابەرانی کەمپی باسرمە کرد.

 

رێکەوتی ١٢/٢/٢٠١٧ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە کەمپی باسرمە لە درێژەی چالاکییەکانیاندا نەوتی ٦٣٢ خێزانیان دابەشکرد، لە لایەن UNHCRەوە ١٢٦٤٠ لیتر نەوت بۆ خێزانەکان دابین کرابوو.

هەر لەهەمان رۆژدا و لە چالاکییەکی دیکەدا دەزگای خێرخوازیی بازرانی بە هەماهەنگی فریاکەوتنی ئیسلامی ١١ پێداویستی جۆراوجۆری وەکوو (بەتانی، دۆشەک، خاوێنکەرەوە، چۆلە، جلی منداڵان ...هتد) بۆ پەنابەرانی کەمپەکە دابەشکرا و ٦٧٠ خێزانی پەنابەرانی رۆژئاوای کوردستان سودمەند بوون.

 

کەمپی باسرمە دەکەوێتە سنووری پارێزگای هەولێر و تایبەتە بە پەنابەرانی رۆژئاوای کوردستان.