Mobile menu

٣٢٥٠٠ لیتر نەوت بۆ پەنابەران لە کەورگۆسک دابین کراوە

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی UNHCR نەوتی ٣٢٥٨ خێزانی پەنابەری لە کەورگۆسک دابین کرد.

 

رێکەوتی ٢٣/٢/٢٠١٧ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەمەبەستی هاوکاریکردنی زیاتری ئاوارە و پەنابەران لە وەرزی زستاندا  و بەهەماهەنگی UNHCR بڕی ٣٢٥٠٠ لیتر نەوتییان بۆ ٣٢٥٨ خێزانی پەنابەری رۆژائاوای کوردستان دابین کرد.

 

جێگای ئاماژەیە لە رۆژانی رابردوودا تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی UNHCR سۆبەیان بۆ ٦٦ خێزانی پەنابەر لە کەمپی کەورگۆسک دابینکرد.

 

کەمپی کەورگۆسک دەکەوێتە سنووری پارێزگای هەولێر و تایبەتە بە پەنابەرانی رۆژئاوای کوردستان، لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە بەڕێوەدەبرێت.