Mobile menu

جلوبەرگ بۆ ٦٢٠ خێزانی پەنابەری رۆژئاوای کوردستان دابینکرا

دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە درێژەی چالاکییەکانیدا جلوبەرگ و خواردنەمەنی و شیری منداڵانی بۆ پەنابەرانی رۆژئاوای کوردستان لە باسرمە دابەشکرد.

 

رێکەوتی ٢٦/٢/٢٠١٧ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و رێکخراوی دڵنەوا جلوبەرگیان بۆ ٦٢٠ خێزانی پەنابەر لە کەمپی باسرمە دابینکرد، لە درێژەی چالاکییەکانی ئەو رۆژەی تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانیدا، خواردنەمەنی بۆ ٦٥٠ خێزانی کەمپەکە دابەش کرا کە خواردنەمەنییەکان لەلایەن کار گرووپەوە دابینکرابوون و پێکهاتبوون لە هێلکە و گۆشتی مریشک.

منداڵان بەشێکی بەرچاوی ئاوارە و پەنابەران لە ناو کەمپەکاندا پێک دەهێنن و بۆ ئەو مەبەستەش رێکخراوە خێرخوازییەکان بە هەماهەنگی دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێداویستی بەشێکی بەرچاوی ئەو منداڵانە دابین دەکەن، لە  رێکەوتی ٢٥/٢/٢٠١٧دا رێکخراوی دڵنەوا شیری بۆ منداڵانی پەنابەری رۆژئاوای کوردستان دابین کرد کە لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە بەسەر ٢٢٠ منداڵادا دابەشکرا.