پێداویستی خوێندن بۆ قوتابیان لە قەزای قەرەداغ دابین کرا

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەمەبەستی پشتیوانی کردن و هاندانی قوتابیان بۆ بەردەوامی دان بە خوێندن، جۆرەها هاوکاری و چالاکی لە بواری پەروەردەییدا بۆ قوتابییانی بنەڕەتی بەڕێوەدەبات.

 

رێکەوتی ٢٧/٣/٢٠١٧ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە قەزای قەرەداغ بە هەماهەنگی دەوڵەتی کوێت، جانتا و پێداویستیی خوێندنیان بۆ قوتابیانی قوتابخانەی جافەرانی بنەڕەتی دابین کرد. لەو چالاکییەدا ٧٢ قوتابی قوتابخانەکە سودمەند بوون.

 

دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەوڵەتی کوێت لە سەرەتای ئەم ساڵەوە هەڵمەتێکی هاوکارییەکانیان بۆ قوتابیان دەست پێکردووە و لەو هەڵمەتەدا ٣٠ هەزار قوتابی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستاندا سوودمەند دەبن.