رێنمایی تەندرووستی پێشکەشی قوتابیان کرا

تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی unicefرێنمایی تەندرووستیان پێشکەشی قوتابییانی قوتابخانەیەک کرد و قوتابخانەکەیان خاوێن کردەوە.

 

رێکەوتی ٣٠ی ئاداری ٢٠١٧ لە چوار چێوەی پرۆژەیەکی هاوبەشی نێوان دەزگای خێرخوازیی بارزانی و unicef، رێنمایی تەندرووستی و پاکوخاوێنی پێشکەشی ١١٤٨ قوتابی قوتابخانەی ''کرم العربی'' لە رەبیعە کرا.

جێگای ئاماژەیە هەر لەهەمان رۆژدا قوتابخانەکە لەلایەن (دەزگای خێرخوازیی بارزانی) و بە هاوکاری قوتابییەکان، خاوێنکرایەوە.

 

دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەگەڵ رێکخراوی جیهانی unicef هاوکاری پێشکەشی ٣٠ هەزار منداڵ دەکات، و پرۆژەی خاوێنکردنەوە و چاککردنی ئاو و ئاوەڕی سەرجەم ناوچە تازە ئازاد کراوەکان بەڕێوە دەبات.