٥٦٠ قوتابی لە سەرچیای شەنگال پێداویستی خوێندنیان وەرگرت

بەمەبەستی پشتیوانی کردن و هاندانی قوتابیان بۆ درێژەدان بە خوێندن، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی دەوڵەتی کوێت ٣٠ هەزار جانتا و پێداویستی خوێندنی بۆ قوتابییانی سەرتاسەری کوردستان دابین دەکات.

 

رێکەوتی ٣ی نیسانی ٢٠١٧ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە سەر چیای شەنگال بەهەماهەنگی دەوڵەتی کوێت جانتا و پێداویستی خوێندنیان بۆ ٥٦٠ قوتابی قوتابخانەی بارزانی سەر چیاکە دابین کرد.

 

لە بواری پەروەردەییدا دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەردەوام هانی قوتابیان دەدات و پاڵپشتییان دەکات بۆ درێژەدانیان بە خوێندن، هەروەها رێنمایی تەندرووستی پێشکەشی قوتابییان دەکات.