Mobile menu

دوو قوتابخانە بۆ قوتابیان لەسەر چیای شەنگال درووست دەکرێت

دەزگای خێرخوازیی بارزانی گرنگییەکی تایبەتی بە پەروردە داوە و لەو رووەوە هاوکاری قوتابیانی لە سەرتاسەری کوردستاندا کردووە هەر بەو مەبەستەش دوو قوتابخانەی لە چیای شەنگال کردەوە.

 

بۆ ئەوەی قوتابیانی ئاوارە بێبەش نەبن لە پرۆسەی خوێندن دەزگای خێرخوازیی بارزانی دوو قوتابخانەی ئامادەیی و بنەڕەتی بۆ ٩٥٠ قوتابی لە چیای شنگال دەکاتەوە.

 

جێگای ئاماژەیە قوتابیان لە قوتابخانەکاندا هەتا دواین قۆناغی خوێندنی ئامادەیی دەتوانن درێژە بە خوێندن بدەن، سەرجەم مامۆستاکانی هەر دوو قوتابخانەکە کە ژمارەیان ٢٢ مامۆستایە لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە دابین کراون.

 

جێگای ئاماژەیە قوتابییەکان لە گوندەکانی مەلەک، قوبانی، کرسی و شارەدێی سنونی و کەمپی خدر تەعلی و کۆمەڵگای دهۆلا لە رێگەی کۆستەری تایبەتەوە کە دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆی دابین کردوون، دەگەیەنرێنە قوتابخانەکان.