Mobile menu

لە سەنتەری شیلادزێ پەرە بە ئاستی قوتابیان دەدرێت

دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە سەنتەری کلتووری رۆشنبیری شیلادزێ بەسەرکەوتوویی کۆتایی بە دوو خولی پەرەپێدان هێنا کە بۆ قوتابیانی بنەڕەتی کرابوونەوە.

 

بەمەبەستی پێگەیاندنی فکری قوتابیان و باشترکردنی ئاستیان لە خوێندندا، دەزگای خێرخوازیی بارزانی دوو خولی پەرەپێدانی وانەکانی عەرەبی و بیرکاری بۆ قوتابیانی پۆلی نۆی بنەڕەتی کردەوە و لە رێکەوتی ١٩/٨/٢٠١٧ کۆتایی بە خولەکان هێنا.

 

خولەکان بۆ ماوەی ١٠ رۆژ بەردەوام بوون و تیایاندا ١١٩ قوتابی سودمەند بوون، لە کۆتایی خولەکەدا رێزلێنان پێشکەشی مامۆستایانی خولەکە کرا.