Mobile menu

دابینکردنی جانتا و پێداویستی خوێندن بۆ قوتابییان لە سنوری ئیداری گەرمییان بەردەوامە

garmian 11.10.2017

بەمەبەستی پشتیوانی کردنی قوتابییان لە پرۆسەی خوێندندا دەزگای خێرخوازیی بارزانی جانتا و پێداوستی خوێندن پێشکەشی ٣١٤ قوتابی لە ٩ قوتابخانەی سنوری ئیداری گەرمیان دەکات.

 

رێکەوتی ١٠/١٠/٢٠١٧ دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە سێکتەری پەروەردەدا  قوتابخانە بنەڕەتییەکانی ٩ گوند لە سنوری ئیدارەی گەرمیاندا بەسەر دەکاتەوە و جانتا و پێداویستی خوێندن پێشکەشی ٣١٤ قوتابی دەکات.

 

قوتابیانی پۆلەکانی ١ هەتا ٦ی بنەڕەتی لە گوندەکانی (پیازە جار، سماق، سەید جەژنی، فتاح عمر، کانی ماران، کۆڵەجۆی حەمەجان، کارێزەی حەمەکەیفە، کەوا چەرموو و توران شێخ سەلام) لە هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی سود مەند دەبن.

لە چالاکییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە ئیدارەی گەرمیاندا هەتا ئێستا ٧٢٤ قوتابی لە ١٦ قوتابخانەدا جانتا و پێداویستی خوێندنیان پێشکەش کراوە.

 

ئەم هاوکارییانەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێداویستی خوێندی ساڵێکی قوتابییەکان پڕدەکاتەوە و پاڵپشتییەکی ماددی باشە بۆ خێزانی قوتابییەکان و مەبەست لێی پشتیوانی کردن و هاندانی قوتابییەکانە بۆ بەردەوامی دان بە پرۆسەی خوێندن و سەرکەوتنیان.

 

جێگای ئاماژە پێکردنە ساڵانە دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە سێکتەری پەروەردەدا چالاکی جۆراوجۆر بەڕێوەدەبا، کە هەتا ئێستا بریتیبوون لە (درووستکردن و نۆژەن کردنەوەی قوتابخانەکان و دابینکردنی پێداویستی خوێندن بۆ قوتابخانەکان و قوتابیان و هەروەها خولی تایبەت بە فێرکردن و بارهێنان) کە ئەم چالاکییانە بە سپۆنسەری و هاوکاری رێکخراو و خێرخوازە هەرێمی و جیهانییەکان بەڕێوەدەبرێن.