Mobile menu

هاوکاری زیاتری قوتابییان دەکرێت

qaradaG 1

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەمەبەستی پشتیوانی کردنی قوتابییان لە پرۆسەی خوێندندا، جانتا و پێداویستی خوێندن پێشکەشی ١١٢٠ قوتابی لە قەزا قەرەداغ‌ دەکات.

 

qaradaG 2 رێکەوتی ١١/١٠/٢٠١٧ دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە درێژەی هاوکارییەکانیدا  ٣٢ قوتابخانەی شارەدێ و گوندەکانی سەربە قەزای قەرەدا‌غ بەسەردەکاتەوە و جانتا و پێداویستییەکانی خوێندن پێشکەشی ١١٢٠ قوتابی دەکرێت.

 

ئەم هاوکارییانە پێداویستی خوێندنی ساڵێکی قوتابییەکان پڕ دەکاتەوە کە بریتین لە جانتا و دەفەتەر و قەڵەم و ...هتد. مەبەست لێیان پشتگیری ماددی خێزانی قوتابییەکانە لە قوتابخانەکانی شارەدێ و گوندەکانی قەزای قەرەداغ.