Mobile menu

لە زاخۆ ١٠٠٠ قوتابی جانتا و پێداویستی خوێندن وەردەگرن

zakho12.10

١٠٠٠ قوتابی پۆلەکانی ١ هەتا ٦ی بنەڕەتی لە قەزای زاخۆ جانتا و پێداویستییەکانی خوێندن لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی‌یەوە وەردەگرن.

 

رێکەوتی ١١/١٠/٢٠١٧ دەزگای خێرخوازیی بارزانی قوتابییانی ٩ قوتابخانەی بنەڕەتی لە قەزای زاخۆ دڵخۆش دەکات و جانتا و پێداویستی خوێندنییان پێشکەش دەکات.

 

جێگای ئاماژەیە دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ ئەمساڵی خوێندن هاوکاری ٥٠ هەزار قوتابی لە سەرتاسەری کوردستاندا دەکات، پێداویستییەکانی وەکوو جانتا و قەڵەم و دەفەتەر بە مەبەستی هاندانی زیاتری قوتابییان بۆ درێژەدانییان بە خوێندن بەسەریاندا دابەش دەکات.