Mobile menu

جانتاو پێداویستی خوێندنی 1000 قوتابی لە مێرگەسۆر دابین دەكرێت

دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە لەدرێژەی دابەشكردنی جانتاو پێداویستی خوێندن لەساڵی نوێی خوێندن لە شارۆچكەی مێرگەسۆر 20 قوتابخانەیان بەسەركردەوەو پێداویستی خوێندنیان پێشكەشی 1000 قوتابی قۆناغی بنەڕەتی كرد.

ئەمرۆ رێکەوتی 23/10/2017 دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە شارۆچكەی مێرگەسور بە ئامادەبوونی قایمقامی شار و بەرێوەبەری پەروەردەی مێرگەسور و ژمارەیەك بەرپرسی حكومی ناوچەكە، جانتا و پێداویستی خوێندن پێشکەشی 20 قوتابخانەی قۆناغی بنەڕەتی كردو تێیدا 1000 قوتابی بنەڕەتی پۆلەکانی 1 هەتا 6 سوودمەندبوون.

شایانی باسە، لە دەستپێکی ساڵی خوێندنی 2017-2018 دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە سێکتەری پەروەردەدا ساڵانە هەڵدەستێت بە دابەشكردنی 50 هەزار قوتابی پۆلەکانی یەک هەتا شەشی بنەڕەتی.