Mobile menu

جانتا و پێداویستی خوێندن پێشکەشی قوتابیانی گوندی مارینا دەکرێت

Dhok 30.10.2017

دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە درێژەی کاروچالاکییەکانی لە سێکتەری پەروەردەدا جانتا و پێداویستییەکانی خوێندنی پێشکەش ٦٦٥ قوتابی لە گوندی مارینای سەربە قەزای سیمێلی پارێزگای دهۆک دەکات.

 

Dhok 30.10.20171 رێکەوتی ٣٠/١٠/٢٠١٧ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکاری گەیاندە ٦٦٥ قوتابی قۆناغی بنەڕەتی لە گوندی مارینای سەربە قەزای سیمێل. هاوکارییەکان بریتیبوون لە جانتا و پێداویستییەکانی خوێندن (دەفتەر و قەڵەم و رەشکەرەوە و ...هتد).

 

جێگای ئاماژەیە ئەم هاوکارییانە پێداویستی خوێندنی ساڵێکی قوتابییەکان پڕ دەکاتەوە و بە کوالێتییەکی باش پێشکەشیان دەکرێت. مەبەست لەم هاوکارییانە پشتیوانی ماددی خێزانەکان و هاندانی قوتابییەکانە بۆ ئەوەی بەسەرکەوتووی پرۆسەی خوێندن تەواو بکەن.