Mobile menu

دەزگای خێرخوازیی بارزانی قوتابخانەی نابیستان لە کەلار بەسەر دەکاتەوە

kalar 31.8

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەمەبەستی هاوکاری کردنی منداڵانی نابیست لە سنوری ئیدارەی گەرمیان قوتابخانەی (وانۆی نابیستایان)ی لە کەلار بەسەر کردەوە.

 

ئەمرۆ رێکەوتی ٣١/١٠/٢٠١٧ دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە درێژەی کاروچالاکییەکانی لە سێکتەری پەروەردەدا، جانتا و پێداویستیەکانی خوێندن پێشکەش بە قوتابیانی قوتابخانەی (وانۆی نابیستایان) دەکات.

 

لەم چالاکییەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی‌یدا ٦٥ قوتابی نابیستا سودمەند دەبن، پێداویستی ساڵێکی خوێندنیان لەلایەن تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی‌یەوە پێشکەش دەکرێت.

 

جێگای ئاماژەیە دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە سەرەتای ئەم ساڵی خوێندندنەوە ٥٠ هەزار جانتا و پێداویستییەکانی خوێندن بۆ قوتابییانی سەرتاسەری هەرێمی کوردستان لە قۆناغەکانی ١ هەتا ٦ی بنەڕەتی دابین دەکات.