Mobile menu

قوتابیان لە قەڵادزێ جانتا و پێداویستی خوێندنیان پێشکەش دەکرێت

Qaladze 9.11.2017

بەمەبەستی پشتیوانی کردنی قوتابیان لە پرۆسەی خوێندندا دەزگای خێرخوازیی بارزانی جانتا و پێداوستی خوێند پێشکەش ١٠٢٦ قوتابی ٣ قوتابخانەی قەزای قەڵادزێ دەکات.

 

رێکەوتی ٨/١١/٢٠١٧ دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە سێکتەری پەروەردەدا، قوتابیانی ٣ قوتابخانەی نەڕەتی لە قەڵادزێ بەسەردەکاتەوە و جانتا و پێداویستی خوێندن پێشکەشی ١٠٢٦ قوتابی دەکات.

 

ئەم هاوکارییانەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێداویستی خوێندی ساڵێکی قوتابییەکان پڕدەکاتەوە و پاڵپشتییەکی ماددی باشە بۆ خێزانی قوتابییەکان و مەبەست لێی پشتیوانی کردن و هاندانی قوتابییەکانە بۆ بەردەوامی دان بە پرۆسەی خوێندن و سەرکەوتنیان.

 

لە دەستپێکی ساڵی خوێندنی نوێوە دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە قوتابخانەی رۆژهەڵاتی بنەڕەتی لە هەولێر قۆناغێکی نوێی هاوکارییەکانی خۆی لە سێکتەری پەروەردەدا راگەیاند و لەم قۆناغەدا ٥٠ هەزار قوتابی پۆلەکانی یەک هەتا شەشی بنەڕەتی سودمەند دەبن.

 

جێگای ئاماژە پێکردنە ساڵانە دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە سێکتەری پەروەردەدا چالاکی جۆراوجۆر بەڕێوەدەبا، کە هەتا ئێستا بریتیبوون لە (درووستکردن و نۆژەن کردنەوەی قوتابخانەکان و دابینکردنی پێداویستی خوێندن بۆ قوتابخانەکان و قوتابیان و هەروەها خولی تایبەت بە فێرکردن و بارهێنان) کە ئەم چالاکییانە بە سپۆنسەری و هاوکاری رێکخراو و خێرخوازە هەرێمی و جیهانییەکان بەڕێوەدەبرێن.