Mobile menu

٥٠٠٠ قوتابی لە کەمپەکانی خازر و حسەنشام جانتا و پێداویستی خوێندن وەردەگرن

HassanSham 21.11.2017

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە سپۆنسەری رێکخراوی Act Now Children’s Fund جانتا و پێداویستی خوێندنی گەیاندە منداڵانی ئاوارە لە کەمپەکانی خازر و حەسەنشام.

 

HassanSham 21.11.20171 رێکەوتی ٢١/١١/٢٠١٧ بەمەبەستی هاندان و پشتیوانی منداڵانی ئاوارە بۆ درێژە دانیان بەخوێندن و پاڵپشتی خێزانەکانیان دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە سپۆنسەری Act Now Children’s Fund جانتا و پێداویستی خوێندنی پێشكەشی ٥٠٠٠ قوتابی قۆناغی بنەڕەتی یەک هەتا شەش دەکات.

 

بۆ ئەوەی قوتابییانی ئاوارە لە خوێندن دانەبڕێن لە ناو کەمپەکاندا قوتابخانە بۆ سەرجەم ئاستەکان کراوەتەوە و تیایاندا منداڵان درێژە بە خوێندن دەدەن، پێویستی قوتابیانی ئاوارە بۆ پێداویستییەکانی خوێندن، دەزگای خێرخوازیی بارزانی و رێکخراوی Act Now Children’s Fundی گەیاندە قوتابخانەکانیان لە کەمپەکاندا و پێداویستی خوێندن و جانتایان پێشکەش کردن.