Mobile menu

قوتابیانی خاوەپێداویستی تایبەت جانتا و پێداویستی خوێندنیان پێشکەش دەکرێت

bcf.3.12.2017

لە رۆژی جیهانی خاوەن پێداویستییانی تایبەت و بەمەبستی پشتیوانی کردنی قوتابیان دەزگای خێرخوازیی بارزانی جانتا و پێداوستی خوێند پێشکەش ١٩٨ قوتابی خاوەن پێداویستی تایبەت لە ئاکرێ دەکات.

 

رێکەوتی ٣/١٢/٢٠١٧ دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە سێکتەری پەروەردەدا و بەمەبەستی هاوکاری کردنی قوتابیانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە رۆژی جیهانی خاوەن پێداویستییانی تایبەتدا، جانتا و پێداویستی خوێندن پێشکەشی ١٩٨ قوتابی دەکات.

 

ئەم هاوکارییانەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێداویستی خوێندی ساڵێکی قوتابییەکان پڕدەکاتەوە و پاڵپشتییەکی ماددی باشە بۆ خێزانی قوتابییەکان و مەبەست لێی پشتیوانی کردن و هاندانی قوتابییەکانە بۆ بەردەوامی دان بە پرۆسەی خوێندن و سەرکەوتنیان.

 

لە دەستپێکی ساڵی خوێندنی نوێوە دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە قوتابخانەی رۆژهەڵاتی بنەڕەتی لە هەولێر قۆناغێکی نوێی هاوکارییەکانی خۆی لە سێکتەری پەروەردەدا راگەیاند و لەم قۆناغەدا ٥٠ هەزار قوتابی پۆلەکانی یەک هەتا شەشی بنەڕەتی سودمەند دەبن.

 

جێگای ئاماژە پێکردنە ساڵانە دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە سێکتەری پەروەردەدا چالاکی جۆراوجۆر بەڕێوەدەبا، کە هەتا ئێستا بریتیبوون لە (درووستکردن و نۆژەن کردنەوەی قوتابخانەکان و دابینکردنی پێداویستی خوێندن بۆ قوتابخانەکان و قوتابیان و هەروەها خولی تایبەت بە فێرکردن و بارهێنان) کە ئەم چالاکییانە بە سپۆنسەری و هاوکاری رێکخراو و خێرخوازە هەرێمی و جیهانییەکان بەڕێوەدەبرێن.